ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند

عیراق

04/05/2021‌ 739 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بۆ ماوەى ١٠ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند کە لە ١٢ی ئایارەوە تا ٢٢ی ئایار قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لەعێراق جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەى ئاسایی خۆی ئەنجامداو تیایدا لەبارەى رێکارەکانى خۆپارێزی و هەنگاوەکانى حکومەت رووبەروونەوەى کۆرۆنا چەند بڕیارێکى نوێ راگەیاندو یەکێک لەو بڕیارانەش راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆبوو لەسەرانسەرى عێراق.

ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریدا کە لەسەرجەم پارێزگاکانى عێراق جگە لە هەرێم بۆ ماوەى ١٠ رۆژ قەدەغەى هاتووچۆ رابگەیەنێت کە لە  کە لە ١٢ی ئایارەوە دەست پێدەکات  تا ٢٢ی ئایار بەردەوام دەبێت.

بەپێی بریارەکەى ئەنجومەنى وەزیران  هاوکات بریار دراوە بە داخستنی تەواوی مۆڵ، چێشتخانە، کافتریا، سینەما و تەواوی ئەو شوێنانەی کە خەڵکی کۆڕ و کۆبوونەوەی تێدا ئەنجام دەدەن.
واتە بەپیی بریارەکەى ئەنجومەنى وەزیران لە یەکەم رۆژی جەژنەوە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی دەبێت تا ٢٢ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

پێشتر لە هەرێمى کوردستانیش وەزارەتى ناوخۆ بریاریدا بە راگەیاندنی قەدەغەى هاتووچۆ لەسەرجەم پارێزگاو یەکە ئیدارییەکانى هەرێمى کوردستان لە رۆژانى جەژندا.

س.هـ