شارپرێس:
ئهنجومهنى نوێنهران پێشیازدهكات، حکومەت لەڕێگای سنووردارکردنی منداڵبوونی خێزانەکان ڕێگە لەمەترسیی تەقینەوەی دانیشتووان بگرێت، پهرلهمانتارێكیش پێشنیازێك بۆحكومهت ڕهوانهدهكات.
ئینتیسار جبووری جێگری سەرۆکی لیژنەی ئافرەتو خێزانو منداڵ لەئهنجومهنى نوێنهران بەڕۆژنامەی "سەباح"ی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە، "هەموو ئاماژەکان بەرەو ئەوەن لەماوەی چەند ساڵی داهاتوودا عێراق تووشی تەقینەوەی دانیشتووان دەبێتو لەبەرامبەردا توانای ئیدارەدانی داراییو سامانی وڵات لاواز دەبێت، ئەمەش کاریگەریی گەورە دەکاتەسەر دۆخی کۆمەڵگەو بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژارییو زیادبوونی ئەو خێزانانەی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین".
جبووری بهپێویستى زانیوه، "دامەزراوەو لایەنە پەیوەندیدارەکان کار لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ زیادبوونی نائاسایی دانیشتووان بکەن".
وهكو ئهو دهڵێت:"هەندێک لایەن لەبەر هۆکاری ئایینی ئاستەنگ بۆ ئەو جۆرە هەوڵانە دروستدەکەنو بەهۆکاری (ناجائیزبوون) ڕێگریی لێدەکەن".
ئهو پهرلهمانتاره باسی لەوەشکردووە، عێراق بەشێکە لەو جیهانەی ئێستا کە خێزانەکانی ناتوانن سێ منداڵ بەخێوبکەن، لەکاتێکدا ئەگەر خێزانەکە خاوەنی یەک منداڵ یان دوو منداڵ بێت ئەوە ڕەنگدانەوەی لەسەر دۆخی پەروەردەو تەندروستییو خزمەتگوزارییەکانی تریش دەبێت".
جەختیشیکردۆتەوە، "دەبێت حکومەت هانی خێزانەکان بدات کار لەسەر سنووردارکردنی منداڵبوونیان بکەنو لەوڕوەشەوە سیاسەتێکی توند پەیڕەو بکات".
پێشبینیشیکردووە، "لەپێناو ڕێکخستنی خێزان لەوڵاتدا حکوومەت بەو ئاراستەیەدا هەنگاو بنێت".
و: ئاکۆ ئاڵی