دوو پەرلەمانتار هۆکارى نەناردنى بودجە لەلایەن بەغداوە ئاشکرا دەکەن

کوردستان

05/05/2021‌ 2227 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو پەرلەمانتارى کورد لە پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنن، کە حكومەتی هەرێم هەتا ئەم ساتە هیچ بڕە نەوتێکی ڕادەستی عێراق نەكردوە و یەك دیناری عێراقیشی لە داهاتی ناوخۆی تەسلیم نە كردوە ،هەتا بەشە بودجەی لە عیراقەوە بۆ بێت.

غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتارى کورد لە پەرلەمانى عێراق رایانگەیاند، بەهۆی ئەوەی  حکومەتى هەرێم داهاتێكی باشیان دەست دەكەوێت لە هەرێمی كوردستان داهاتی نەت دەكاتە زیاتر لە (١،٠٤٢،٧٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ترلیۆن دینار كە بەم شێوەیە دەست دەكەوێت.

ئەوان  روونیدەکەنەوە کە ڕۆژانە زیاتر لە (٤٧٠) هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكرێت، عیراق یٔەم مانگە بەرمیلێکی نەوتی فرۆشتوە بە (٦٢،٧٠) دۆلار گەر ئێمە  بە (١١،٧٠) دۆلار كەمتر بیدەین دەكاتە (٥١) دۆلار،یٔەوە جگە لەوەی زیاتر لە (٧٠) هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ و لە ناوخۆ دەفرۆشێت و كەس نازانێت داهاتەكەی چەندە و چۆنەو چیلێدێت.

غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین باسیان لەوەشکردوە، داهاتی ناوخۆ مانگانە زیاترە لە (٣٤٠) ملیار دینار و داهاتی ناوخۆ زۆر زیادی كردوە بە هۆی ئەوەی كە باج و گومرك زیاد كراوە لە سەر شت و مەك و دۆلاریش گران بووە، چونكە (٨٠%)  گومرك و باج بە دۆلار وەردەگیرێت و دوای ئەوە دەگۆڕدرێتەوە بە دینار.

بەوتەى ئەو دوو پەرلەمانتارە داهاتی هەرێمی كوردستان زیاترە لە (١،٣٨٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ترلیۆن دینار ، وەك دەزانین مادەسەڵات و بنەماڵە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە ڵێبڕینی (٢١%) دەدەن كە دەكاتە (703,000,000,000)  ملیار دینار ، كەواتە داهاتی هەرێم كە دەمێنێتەوە دوای پێدانی موچە  دەكاتە (677,000,000,000)، كە كەس نازانێت چۆن و بە چی سەرفدەكرێت ؟
هەر لە نوسینکەدا ئەو پەرلەمانتارانە جەختیکردوەتەوە کە ئەگەر پابەندبن بەڕێککەوتن لەگەڵ عێراق لە قازانجی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە و ئەگەر ڕێککەوتن نەكەن ئەوا لە قازانجی دەسەڵات و بنەماڵەیە.

س.هـ