نەوت گەورەترین بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

جیهان

06/05/2021‌ 2952 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا و زیادبوونی خواست لەسەری، نرخی نەوتی بۆ نزیکەی 70 دۆلار بەرزبوەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 69.23 دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لەم مانگەدا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساسیش بۆ 65.83 دۆلار بەرزبووەوە.

چاوەڕێدەکرێت خواست لەسەر سوتەمەنی زیاد بکات و نرخی نەوت بەردەوامبێت لەبەرزبوونەوە، ئەویش بەهۆی گەشتکردن لە وڵاتەکە لە هاوینی ئەمساڵدا خواست بۆ سووتەمەنی فڕۆکە 30٪ زیاد بکات.