حکومەتى هەرێم ئامادەیی راگەیاند کە کارەبا بە شارەکانى عێراق بفرۆشێت

کوردستان

06/05/2021‌ 792 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی وزەی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای هەرێم ئامادەیی نیشانداوە کە حکومەتی هەرێم لە ئێستادا ٥٠٠ مێگاوات کارەبا بە سێ پارێزگای عێراق دەدات.

دیار بابان بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی وزەی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای هەرێم بە میدیاکانی عێراقیەکانى راگەیاندووە، هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پێدانی كارەبا بە پارێزگاکانی عێراق بەتایبەت بەو پارێزگایانەی، کە دەتوانرێت سودمەندبن لە كارەبای هەرێم لەوانەش نەینەوا و كەركوک و دیالە.

 بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی وزەی كارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدانی کارەبای هەرێم بە پارێزگاکانی عیراق كاریگەری لەسەر رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە پارێزگاكانی هەرێم نابێت.

دیارى بابان باسى لەوەشکردوە، ئەگەر حکومەتی عێراق داوای كارەبا لە حکومەتی هەرێم بکات، ئامادەن کارەبایان پێبدەن بۆ ئەوەش داوایان لە بەغدا کردووە سوتەمەنی بۆ بەکارخستنی بەشێک لە وێستگەکان دابین بکات.

س.هـ

بەپەلە