شارپرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات بڕی 600 ملیۆن یۆرۆ له پاره بلۆکكراوه‌كانی له بانكه‌كانی ئیتاڵیا بگه‌ڕێنێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئەحمەد سه‌حاف وتەبێژی وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەى هەوڵەکانى دەستپێکردەوە بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره بلۆکكراوەکانی له ئیتالیا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشکراشى کرد کە کۆی ئەو پارانەى کە لە ئیتالیا بلۆککراون زیاترە لە 600 ملیۆن یۆرۆ.
هاوکات ناوبراو ئەوەشى خستەڕوو، کە وڵاتەکەى بەفەرمى داواى لە ئیتالیا کردوە کە پارە بلۆککراوەکانی بۆ بگەڕێنێتەوە کە لە بانکەکانى ئەو وڵاتەدا بلۆککراون.
له‌ساڵی 1990 به‌هۆی هێرشی رژێمی پێشوو بۆ سه‌ر وڵاتی كوه‌یت، به‌بڕیاری ژماره 660 و 661ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پاره‌ی عێراق له بانكه‌كانی بلۆکكران.