شارپرێس:
به‌رنامه‌ى(میوانى تۆین) له شارپرێسه‌وه به‌رده‌وامه‌و له‌به‌رنامه‌ى ئه‌مجاره‌دا خێزانێكى هه‌ژارى به‌سه‌ركرده‌وه كه پێكهاتون له 9 ئه‌ندام كرێچین و سه‌رپه‌رشتیارى خێزانه‌كه به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه ناتوانێت بژێوى ژیانیان دابین بكات، په‌رله‌مانتار یوسرا ره‌جه‌ب ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق میوانى به‌رنامه‌كه‌بوو به‌ڵێنى هه‌موو جۆره هاوكاریه‌كى دا به‌و خێزانه هه‌ژاره.
یوسرا ره‌جه‌ب ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، خۆى له‌به‌رئه‌وه‌ى كچى پیاوێكى هه‌ژاره ئه‌م دیمه‌نانه بۆى نامۆ نیه‌و له‌مه‌ودوا هاوكارى ته‌واوى ئه‌م خانه‌واده‌یه ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌و موچه‌یه‌ى دانراوه بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان پێى زۆره‌و مانگانه به‌شێكى زۆر له‌و موچه‌ى وه‌ریده‌گرێت دابه‌شى سه‌ر هه‌ژارانى ده‌كات و ده‌ڵێت چى پێ بكرێت له داهاتوو بۆیان ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى فۆرمى خۆراكیان قه‌زاى خانه‌قینه و خۆشى له‌لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌ندامه ده‌توانێت له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بینخه‌نه ژێر تۆرى پاراستنى چاودێرى كۆمه‌لایه‌تى و مانگانه بڕێك موچه وه‌ربگرن.
خانه‌واده‌كه‌ى گه‌رمیان له 9 ئه‌ندام پێك هاتون و سه‌رپه‌رشتیارى خێزانه‌كه ده‌ڵێت، چه‌ند كچێكى خوێندكارن و له‌كاتى ده‌ستپێكردنى خوێندن مامۆستاكان پێداویستیه‌كانى خوێندنیان بۆ دابین ده‌كه‌ن.
یوسرا ره‌جه‌ب به‌ڵێنیدا، جگه‌له‌وه‌ى كارده‌كات حكومه‌تى عێراق موچه‌ى مانگانه‌یان بۆ دابین بكات خودى خۆشى هاوكاریان ده‌كات.
به‌رنامه‌ى (میوانى تۆین) به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى شارپرێسه‌و له‌مانگى ڕه‌مه‌زان په‌رجه‌م قه‌ره‌داغى پێشكه‌شى ده‌كات، وه‌به‌رهێنه‌رى نیشتیمانى مه‌ریوانى حاجى جه‌مال سپۆنسه‌رى به‌رنامه‌كه ده‌كات.
ئ.ق