شارپرێس:
بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكه‌یه‌كى نه‌ناسراو ماوه‌یه‌كى زۆر به‌سه‌ر ئاسمانى چیاى ئاسۆس له‌ناوچه‌ى شارباژێردا سوڕایه‌وه‌و دواتر ده‌ستى به‌بۆردومان كرد، به‌ڵام تائێستا نازانرێت ئه‌و فڕۆكه‌یه توركیه یان ئێرانى.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، به‌یانى ئه‌مڕۆ فڕۆکەیەك بۆردومانی چیای ئاسۆسى لەشارباژێڕ کرد کە بنکەو بارەگاکانی پارتى ژیانى ئازادى كوردستان (پژاک)ی لێیە.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كانى شارپرێس، تائێستا دیارنییە ئه‌و فڕۆکەیە تورکی بووە یاخود ئێرانی، بەڵام بۆردومانەکە ئامانجی بنکه‌کانی پژاک بووە.
تائێستاش پژاك له‌سه‌ر ئه‌و بۆردومانه‌ى چیاى ئاسۆس هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى نه‌داوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانده‌كرێت کۆمەڵگەی دیموکراتیک‌و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (كۆدار ـ سیستمى ڕێكخستنى خه‌بات بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه پژاكیش به‌شێكه لێى) له‌و ڕوه‌وه بێته ده‌نگ‌و زانیارى به‌ڕاى گشتیی بگه‌یه‌نێت.