بەرشەلۆنە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نایمار توڕەیە

وەرزش

09/05/2021‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، نایمار دا سیلڤای بەرازیلی فشاری گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە بەکارهێناوە بۆ ئەوەی یانە فەڕەنسییەکە بە مەرجەکانی ڕازی ببن.

پێگەی winwin ئاشکرای کردوە، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوە کردووە مانگێک پێش ئێستا نایمار ئامادەیی دەربڕیوه بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.

بەڵام نایمار ئەمەی وەک کارتی فشار بەکارهێناوە بۆ ئەوەی یانەی پاریس سان جێرمان گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە، ئەمەیش بۆتە هۆی توڕەبوونی سەرانی یانەی بەرشەلۆنە.

ڕۆژی دوێنێ، نایمار دا سیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان گرێبەستەکەی تا ساڵی 2025 لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.