شارپرێس:
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، هاوڵاتیان ئاگاداردهكاتهوه کە له ٢١ی ئەم مانگەوە، هەر بەرهەمێکی پەلەوەری (مریشک و پارچەکانی بە فرێش یان بەستوو) بەبێ ستیکەر و بارکۆد بازاڕەکاندا ههبێت بە ساختە هەژمار دەکرێت.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، بەرهەمەکانیان تا بەرواری 21/5/2021 لەدوای ئەم بەروارە هەر بەرهەمێکی خۆماڵی بەبێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراوی وەزارەت لە بازاڕەکان بەساختە ئەژمار دەکرێ ، بۆ گرتنە بەری رێکاری یاسایی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی ناوەخۆ کردووە بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمی بەبێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراو.