نرخی نەوت گەورەترین بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

ئابوری

17/05/2021‌ 2803 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوتی خاو، نرخی نەوتی بۆ نزیکی 70 دۆلار بەرزکردەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی 69 دۆلار، ئەویش بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوت، هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ئاستی 65 دۆلاری تێپەڕاند.

بەشێکی زۆر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بازاڕەکانیان بەڕوی بازرگانیی کردووەتەوە، هاوکات ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆش سوککراون.