چەند نهێنیەک لەبارەی وەستانی شەڕی فەلەستین- ئیسرائیل ئاشکرا کرا

جیهان

17/05/2021‌ 2240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرکردەیەکی حەماس هۆکاری شکستی هەوڵی قەتەر و میسر بۆ ئاگربەستی شەڕی فەلەستین و ئیسرائیل ئاشکرا کردووە، دەڵێت، بەهۆی دوو خاڵەوە هەوڵەکان شکستی هێناوە. 

ئەو سەرکردەیە دەڵێت" یەکەم هۆکار ئەوەبووە ئیسرائیل واز لە هەڕەشەکردن و بەزۆر دەرکردنی هاوڵاتیانی فەلەستینی لە گەڕەکی شێخ جەڕاح بهێنێت، دان بە خۆیدا بگرێت، ئەم خاڵە لەلایەن ئیسرائیلەوە رەت کرایەوە.

سەرکردەکە لەبارەی خاڵی دووەمەوە وتویەتی" داوایان لە حەماس کردووە یەکەمجار دەست لە بۆردمان کردن هەڵگرێت و بۆماوەی سێ کاتژمێر چاوەڕوان بکات تا ئیسرائیل وەڵامی ئاگربەست بە ئەرێنی دەداتەوە، بزووتنەوەکە ئەوەی رەت کردۆتەوە. 

شاندێکی میسری سەردانی ئیسرائیلیان کردووە بۆ نێوەندگیری و پاش کۆبوونەوەیان، گەڕاونەتەوە بۆ میسر، دواتر لە دەوحەوە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هەنیە ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێکی نێوەندی بۆ ئاگربەست. 

سەرچاوەیەکیش بۆ میدیاکان ئاشکرایان کردووە ئەمریکیەکان فشاریان کردۆتە سەر هەردوو وڵاتی میسر و قەتەر بۆ ئەوەی شەڕ بوەستێنن. 

پێشتریش ئەنتۆنی بلینکین، لێپرسراوی نوسینگەی دەرەوەی سەرۆکی ئەمریکا، (وەزیری دەرەوەی ئەمریکا) پێنج پەیوەندی ئەنجامداوە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی میسر و قەتەر و سعودیە و فرەنسا و پاکستان لە کاتێکدا لە گەشتدا بووە بۆ کۆبنهانگن

بەپەلە