ئەردۆغان تیرۆرکردنى سەرکردەیەکى پەکەکەی راگەیاند

کوردستان

17/05/2021‌ 2489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، کە لە هەرێمى کوردستان فەرماندەی پەکەکە " نورەدین سۆفی" یان کوشتووە کە بەرپرسی گشتی پەکەکەیە لە سوریا.
ئاماژەى بەوەشکردوە، نورەدین سۆفی بەرپرسی زۆربەی ئەو هێرشانە بووە کە دژی سەربازەکانیان لە ناوچەکانی "درع فورات"و "غصن الزیتون" لە باکوری سوریا ئەنجامدراون.
بەوتەى سەرۆکى تورکیا سۆفی نورەدین فەرمانی کوشتنی ١٣ کەسە رفێندراوەکەی چیای "گارا"ی دەرکردووە لە باکوری عێراق، دەشڵێت، بە کوشتنی سۆفی نورەدین، بۆ هەموان دەسەلمێت کە جیاوازی لەنێوان پەکەکەو پەیەدەو یەپەگەدە نییەو یەک رێکخراون.

لەسەر تیرۆرکردنى ئەو فەرماندەیەى تائێستا  پەکەکە هیچ لێدوان و راگەیەنراوێکى بڵاونەکردوەتەوە، شارپرێس پەیوەندی کرد بە ژمارەیەک بەرپرسى پەکەکەوە، بەڵام بەردەست نەبوون.

س.هـ