نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند

ئابوری

18/05/2021‌ 371 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان گەورەترین بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێک 70 دۆلاری تێپەڕاند.

دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە نرخی نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی 69 دۆلار، ئەویش بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەربەستی 70 دۆلاری تێپەڕاند.

بەشێکی زۆر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بازاڕەکانیان بەڕوی بازرگانیی کردووەتەوە، هاوکات ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆش سوککراون.

هەرچەندە بەراورد بەمانگی ڕابردوو نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی گەورەی تۆمارکردووە، بەڵام بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هیندییەکە مەترسی لەسەر کەمکردنەوەی خواست لەسەر نەوت لەداهاتوودا دروستکردووە.