شارپرێس:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "ئێمه ته‌نیا به‌ڵێن ناده‌ین، به‌ڵكو به‌ڵێنه‌كانیشمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت به‌ڵێنی ئه‌وه‌ماندا، كه پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت بین".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەراسیمی کردنەوەی کارگەیەکی ئاسن لە هەولێر ڕایگەیاند، "ئێمه ته‌نیا به‌ڵێن ناده‌ین، به‌ڵكو به‌ڵێنه‌كانیشمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت به‌ڵێنی ئه‌وه‌ماندا، كه پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت بین، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستان".
وتیشی "جێی شانازییه، كه ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ پڕۆژه‌ی ستراتیژی دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكان و كوردستانیشدا. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها له‌و هه‌وڵانه‌ی كه حكومه‌ت پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌یدات بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ژێرخانێكی به‌هێزی ئابووری له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئێمه پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات نه‌به‌ستین".
مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد "خۆشحاڵم كه ده‌بینم ئێمه ته‌نیا قسه‌مان نه‌كردووه، به‌ڵكو رۆژ به رۆژ به‌رهه‌می ئه‌و جۆره به‌ڵێنانه ده‌بینن، رۆژ به رۆژ ده‌بینین كه كوردستان هه‌نگاوێكی زیاتر ده‌هاوێژێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشبكه‌وێت".