شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی چین ئاشكرایكرد، سەرۆکانى چینو ڕوسیا لەمەراسیمێکدا پڕۆژەیەکی ڕووسی چینی نوێیان ڕاگەیاند.
لەو ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی چین كه ئەمڕۆ بڵاوكراوهتهوه تێیدا هاتووە، "لەسەر پێگەی ئەلیکترۆنی خۆیان بڵاویان کردۆتەوە، هەردوو سەرۆک شی جین بینگو ڤلادمیر پوتین سەرپەرشتی ڕاگەیاندنی ئەو پڕۆژەیە دەکەن کە دەستپێکردنی وەبەرهێنانی وزەی ناوەکی ڕوسی چینیە".
ئهوهشى ڕونكردهوه، سهرۆكانى ههردوو وڵات لەڕێگەی ئۆنلاینەوە سەرپەرشتی ئەو پڕۆژەیە دەکەن.
مۆسکۆو پەکین ئەزموونی هاوکاریکردنی متمانەدارو درێژخایەن دەکەن لەوەبەرهێنانی وزەی ناوەکیداو ڕوسیا پشکداری لەدامەزراندنی چوار یەکەی وزەدا کردووە لەوێستگەی تیانوان، لەگەڵ کورەی ئەتۆمی خێراو ئەزموونی لەچین.
وا چاوەڕواندەکرێت دوو یەکەی دیكه لەوێستگەی تیانوانو دوو یەکەش لەوێستگەی سویدابۆ دروستبکات.