چۆن خۆمان لەتوشبون بەنەخۆشیی شێرپەنجە بپارێزین؟

تەندروستی

18/05/2021‌ 942 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆڕێکی خۆراکیی ڕووسیی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی  nsn.fmی ڕووسیی ئەو لەو ڕێگاو شێوازانەی ئاشکراکردووە کە دەکرێت بەهۆیەوە مرۆڤ پێشوەختە مرۆڤ خۆی لەتووشبوون بەنەخۆشیی شێرپەنجە بپارێزێت.

دکتۆرە ماریگریتا کۆرۆلۆڤا بەئاژانسە ڕووسییەکەی وتووە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی زانا ئەڵمانییەکان ئەوەی دەرخستووە کە پەیڕەوکردنی سیستەمی خۆراکیی ناتەندروست‌و زیادەڕەویکردن لەخواردنی پێنج ماددەی خۆراکیی مەترسیی تووشبوون بەشێرپەنجە زیاددەکەن کە ئەوانیش بریتین لە: گۆشتی سوور، لوولە قیمە، شیر، شەکرو خواردنەوە کحوولییەکان.

بەوتەی ئەو، دەستبەرداربوون لەهەندێکجۆر خواردن، مەترسیی تووشبوون بەشێرپەنجە کەمدەکاتەوە، لەهەندێک حاڵەتیشدا بەپێچەوانەوە مەترسییەکە زیاددەکات.

وتوشیەتی:"پێویستە سسیتەمێکی خۆراکیی تەندرووست‌و ستایلێکی ژیانی تەندرووست پەیڕەوبکەین".

ئەو پزیشکە بەپێویستی زانیوە پارێزگاری لەکێش‌و ڕێکی جەستەمان بکەین‌و ساڵانە پشکنینی پزیشکی لەکاتی گونجاودا ئەنجامبدەین، بۆئەوەی پێشوەختە هەر نەخۆشییەکمان هەبێت دەستنیشانی بکەین.

کۆرۆلۆڤا دەڵێت:"شێرپەنجە ڕەنگە بەهۆی کۆمەڵە فاکتەرێکەوە بێت، بەشێوەیەک ڕەنگە کەسەکە ئامادەیی بۆماوەیی بۆ تووشبوون بەنەخۆشییەکە هەبێت یان نەیبێت، بەڵام کاتێک ستایلێکی نادروستی ژیان پەیڕەو دەکات‌و زیادەڕەویی لەخواردنەوەی کحوول‌و خواردنە خێراکان دەکرێت کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە، لەوکاتەدا ئەنجامەکەی هەر یەک شتە‌و مەترسیی نەخۆشییەکە زیاد دەبێت".

و: ئاکۆ ئاڵی