کچە مەکسیکییەک بوو بەشاجوانی گەردون

هەمەڕەنگ

18/05/2021‌ 370 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەپێشبڕکێی شاجوانی گەردونی ئەمساڵ کە لەویلایەتی فلۆریدای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەژێر سایەی گرتنەبەری ڕێکاری توندی خۆپارێزیی بەڕێوەچوو، ئەندریا میسای مەکسیکی نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لەپێشبڕکێکەدا  74 کچ، کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 28 ساڵیدابوون‌و لە 74 وڵاتی جیهان‌و لەپێنج کیشوەری جیهانەوە هاتبوون، بەشداریان تێداکرد.

نازناوی پێشووتری شاجوانی گەردوون لەلایەن زوسیبینی تۆنزی شاجوانی ئەفریقیا بەدەستیهێنابوو.

ئەمجارە  خولی 69یەمینی پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون بوو کە لەساڵی 1952 لەویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێکدەخرێت، ساڵی ڕابردووش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناو گرتنەبەری ڕێکارە توندەکانی خۆپارێزی، ئەنجامنەدرا.

و: ئاکۆ ئاڵی

ئەندریا میسای مەکسیکی نازناوەکەی بەدەستهێنا