شارپرێس:
زانیارییە دەزەپێکراوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، مۆبایلی گۆگڵ پێکسڵ جارێکی تر بەهەردوو ڤێرژنی گۆگڵ پێکسڵ 6و گۆگڵ پێکسڵ 6 پرۆ دەگەڕێتەوە.
باس لەوەکراوە، دیارترین ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر مۆبایلەکەدا هاتووە لەدیزاینەکەیدا دەبێت، بەشێوەیەک دیزاینی مۆبایلی گۆگڵ پێکسڵ6و گۆگڵ پێکسڵ 6 پرۆ لەو مۆبایلانە جیاوازتر دەبێت کە پێشتر بینیومانن، ئەویش بەهۆی بوونی کامێرایەکی گەورەوە کە لەچەپەوە بۆ ڕاستی بەشی دواوەی مۆبایلەکە درێژدەبێتەوە.
جگەلەوەی مۆبایلی پێکسڵ 6 بەوە لەپێکسڵ 5 جیادەکرێتەوە کە دەرچەی کونی کامێرای پێشەوە بۆ ناوەڕاستی بەشی سەرەوەی مۆبایلەکە دەجوڵێنرێت، هەروەک مۆبایلەکە سێنسەری خوێندنەوەی پەنجە مۆری لەشاشەکەیدایە لەجیاتی بەشی دواوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەدزەپێکراوەکان، پێکسڵ 6 پرۆ لەڕووی قەبارەوە لەپێکسڵ 6 گەورەتر دەبێتو جگەلەوەی بەچەند رەنگێک بەردەستدەبێت وەک سپیو پرتەقاڵی.
بەگوێرەی پێگەی "دیجیتاڵ ترێندز" پێشبینی دەکرێت تاوەکو شەش مانگی تر مۆبایلەکە بکەوێتە بازاڕەوە، بەوپێیەی بەگشتیی گوگڵ مۆبایلەکانی لەمانگی ئۆکتۆبەر دەردەکات.
و: ئاکۆ ئاڵی