شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) رایگه‌یاند، جه‌ختیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له رۆژئاوای كوردستان كردووه‌ته‌وه.
مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) لە تویتەر نوسیوویه‌تی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بنیاتنه‌ریان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌سه‌رۆكایه‌تی جۆی هود یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه و زه‌هرا بێڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی بۆ سوریا و عێراق ئه‌نجامداوه.
ئاماژەی بەوە کردوە، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كه كراوەتەوە، تاکو سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستبهێنن و پشتگیری سه‌قامگیریی بكه‌ن و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاوای كوردستانیش به‌هێزتر بكه‌ن.
س.هـ