قوباد تاڵەبانی كاتی چوونی شاندی هەرێمی بۆ بەغدا ئاشکرا کرد

کوردستان

18/05/2021‌ 676 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس


جێگیری سەرۆکی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوای تێپەڕاندنی یاسای بودجەی 2021 پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئاستێکی زۆر باشدایە و هەفتەی داهاتووش شاندی دانووستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریكردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

 
قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆکی حكومەتی هەرێم لەگەڵ کلێمنس سێمتنەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا كۆبویەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكردووە، لە دوای تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ٢٠٢١ پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لە ئاستێکی زۆر باشدایە و هەفتەی داهاتوو شاندی دانووستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریكردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە. 

 

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دواین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و ھەرێم کرا و لەمبارەیەشەوە ھەردوولا ھاوڕابوون  کە دەبێت حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدرال و ھەموو لایەنە سیاسییەکان بە ھاوکاری وڵاتانی دۆست و ھاوپەیمان پێکەوە کاری زیاتر بکەن لەپێناو سەقامگیری زیاتری عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.