سەرۆكی دۆرتمۆند پشتگیری گەڕانەوەی هاندەران دەكات بۆ نێو یاریگاكان

وەرزش

18/05/2021‌ 244 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هانز یواخیم هانتسكە سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی پشگیری گەڕانەوەی هاندەران بۆ نێو یاریگاكان بۆ وەرزی داهاتوو دەكات.

سەرۆكی یانەكە بە میدیا ئەڵمانییەكانی ڕاگەیاند، لە ئێستاوە كار لەسەر ئەوە دەكەین هاندەران بۆ وەرزی داهاتوو لە نێو یاریگاكان ئامادە بن.

ووتیشی: "بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، پێدەچێت نەتوانین پڕ بە یاریگاكان هاندەران بگەڕێنینەوە، دەتوانین بە قۆناغ بیاگەڕێنینەوە و بۆ سەرەتا %30 هاندەران لە نێو یاریگاكان ئامادە بن.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، لە سەرەتای مانگەكانی ساڵی ڕابردووەوە هاندەران لەنێو یاریگا ئامادە نەبوونە، بەڵام پێدەچێت بۆ وەرزی داهاتوو ڕێگا بەو هاندەرانە بدرێت كە ڤاكسینی كۆرۆنایان بەكارهێناوە لە یاریگاكان ئامادە بن.

ڕەنج ڕەسوڵ