وتەبێژی موقتەدا سەدر هۆكاری كوشتنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان ئاشكرا دەكات

عیراق

18/05/2021‌ 628 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

 

وتەبێژی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، پێدەچێت  ئامانج لە کوشتنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێت، هەندێک لایەن دژی هەڵبژاردنن و دەزانن کورسیەکانی پێشتر ناهێننەوە، بەڵام خەڵکی عێراق هەڵبژاردنی دەوێت.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، سەڵاح عوبەیدی، وتەبێژی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر وتی، تائێستا وا لەمەسەلەکە دەڕوانرێت 90% هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، هەموو لایەنەکان خۆیان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردن ئامادەدەکەن، خەڵکی عێراق لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختدایە، خەڵکێکی زۆری سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ئامادە کردووە.

وتەبێژی موقتەدا سەدر وتیشی، خەڵکی عێراقیش پشتگیری هەڵبژاردنن، هەروەها مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش جدیە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەتایبەت دوای ئەوەی لیستی دروست نەکرد، دەیەوێ سەرپەشتی هەڵبژاردن بکات.

باسی لەوەشكرد، کە ڕەنگە ئامانج لە کوشتنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە دوادەخرێت، لەهەڵبژاردنەکانی پێشتریشدا خەڵک کوژراوە و بەئامانج کراوە، بەڵام هەڵبژاردنیش ئەنجامدراوە، ڕوونیشە هەندێک لایەن دژی هەڵبژاردنن و دەزانن کورسیەکانی پێشتر ناهێننەوە، بەڵام خەڵکی عێراق هەڵبژاردنی دەوێت.

 

ناوەراستی ساڵی رابردوو مستەفا كانزمی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریكرد، بەڵام دواتر وادەكە دواخرا بۆ 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ.