كۆمپانیای ڕیاڵمی بەشێوەیەكی فەڕمی مۆبایلی Realme Narzo 30 ڕاگەیاند

هەمەڕەنگ

18/05/2021‌ 700 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ڕیاڵمی وەبەرهێنی ئامێرە هۆشمەندەكان، مۆبایلێكی نوێی ئاست مامناوەندی لەژێر ناوی Realme Narzo 30 ڕاگەیاند.

مۆبایلەكە خاوەنی شاشەیەكی 6.5 ئینجی فول ئێچ دی پڵەسە، توانای نوێبوونەوەی 90 هێرتزی هەیە و لەشاشەكەدا چاڵێك بۆ كامێرای پێشەوەی تەرخان كراوە.

چارەسەركەری میدیاتێك Helio G95 بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، ڕامی مۆبایلەكە 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 128 گێگبایتە و دەتوانرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەكییەوە زیاد بكرێت.

مۆبایلەكە خاوەنی سێ كامێرای سەرەكییە بە قەبارەی 48،2،2 مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێكسڵە. نرخی مۆبایلەكە لە بازاڕەكانی جیهان 195 دۆلار دەبێت.

ڕەنج ڕەسوڵ