شارپرێس:
لیواهاوبه‌شه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه 48 رۆژه موچه‌یان پێنه‌دراوه، شارپرێس به‌دواداچون بۆ موچه‌كانیان ده‌كات و زانیارى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه وه‌رده‌گرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، له‌هه‌فته‌ى داهاتوو ڕون ده‌بێته‌وه كه لیوا هاوبه‌شه‌كان كه‌ى موچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى پاره‌داركردنه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێمه‌و ناتوانن به‌روارێك دیارى بكه‌ن بۆ دابه‌شكردنى موچه‌كانیان.
له‌باره‌ى دابه‌شكردنى بڕه‌پاره‌یه‌ك وه‌ك پاداشت به پێشمه‌رگه‌ى لیواكان كه ئێستا ده‌نگۆیه‌كى گه‌رمه له ناوپێشمه‌رگه‌ى لیواهاوبه‌شه‌كان، سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، تا پاره‌كه دابین نه‌كرێت و ڕونكردنه‌وه‌یان پێنه‌درێت ناتوانن ئه‌وه پشت ڕاست بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس باسى له‌وه‌شكرد،له‌گه‌ڵ دابینكردنى بڕه‌پاره‌ى پێویست ئه‌وان موچه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ى بڕى پاره‌كه موچه‌كانیان دیاریده‌كرێت.
له‌رۆژى 1/4/2021 لیوا هاوبه‌شه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سێ موچه‌یان پێه‌وه وه‌رگرت جگه له لیواى 9 و 12 لیواى 9 دووموچه‌و لیواى 12 یه‌ك موچه‌یان پێدرا .
ئ.ق