شارپرێس:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى له‌سه‌ر روماڵى خۆسوتاندنى گه‌نجێك هاته‌ده‌نگ و داوا له‌داواكارى گشتى ده‌كات ڕێوشوێنى پێویست بۆ رێگرى له دوباره‌بونه‌وه‌ى بگرێته‌به‌ر.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى فه‌رمانگه‌ى میدیاوزانیارى حكومه‌تى هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه"
پەیامی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ڕووداوی خۆسوتاندنی ھاووڵاتیەک لەبەردەم نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر
بەداخەوە ئەمڕۆ پەنابەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئاگری لە جەستەی بەردا.
لە کاتێک دا دڵگرانی خۆمان لەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەردەبڕین، بە توندی ئیدانەی کردەوەی ئەو کەناڵانە دەکەین کە بەبێ گوێدانە ڕەوشتی کاری ڕۆژنامەگەری و یاسا کارپێکراوەکانی و ڕێنمایەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی دڵ ڕەقانە ڕووماڵی ئەم ڕووداوەیان کرد بەبێ هەست کردن بە بەرپرسیارەتی کاری ڕۆژنامەوانی.
دەبێت لایەنی پەیوەندیدار ڕێگری بکات لەو کردەوانە و داواکاری گشتی بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کارە نامرۆڤانانە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٨ی ئایاری ٢٠٢١"
په‌یامه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتێكدا ئه‌مرۆ گه‌نجێكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌به‌رده‌م به‌شێك له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن نه‌وتى كرد به‌خۆیداو خۆى سوتاندو هه‌ندێك له‌ومیدیایانه‌ى ئاماده‌بون نه‌ك ڕێگریان له‌و گه‌نجه نه‌كرد دیمه‌نه‌كه‌یان راسته‌وخۆ بۆ هاووڵاتیان گواسته‌وه،حكومه‌تى هه‌رێم له‌م په‌یامه‌یدا باسى كێشه‌ى بنه‌ڕه‌تى گه‌نجه‌كه‌و هۆكارى خۆسوتاندنه‌كه‌ى نه‌كرد ته‌نها باسى له ڕوماڵى میدیایی ئه‌و ڕوداوه كردوه.
ئ.ق
ئ.ق