كۆنفڕانسێك له‌ باره‌ى ده‌ستور له‌هه‌رێم سازده‌كرێت

کوردستان

18/05/2021‌ 771 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌به‌شدارى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان سبه‌ینێ كۆنفرانسێك له‌ هه‌ولێر له‌ باره‌ى ده‌ستوره‌وه‌ ساز ده‌كرێت و له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ند په‌نێڵیك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


زانكۆى كورستان له‌هه‌ولێر له‌باره‌ى كۆنفرانسه‌كه‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و رێواس فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و مه‌سروربارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌ركرده‌ى به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و په‌رله‌مانتاران و یاساناسان و نوێنه‌رى پێكهاته‌كان و شاره‌زایانى ده‌ستور زانكۆكه‌یان كۆنفرانسێك له‌باره‌ى یه‌كڕیزى و ده‌ستور سازده‌كات.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، کۆنفرانسەکە لە چوارچێوەی کۆمەڵێک پەنێڵدا، تەوەر و رەهەندە گرنگەکانی پرۆسەی داڕشتنی دەستوری هەرێمی کوردستان لە زەمینەی یەکڕیزییەکی کوردستانیدا دەخاتە بەر باس و شرۆڤە.

پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان زۆرترین قسه‌وباسى له‌ ڕابردوو له‌سه‌ركراوه‌و له‌ ئێستاداشدا كه‌ عێراق و كوردستان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندایه‌ پێناچێت ئه‌و زه‌مینه‌له‌باره‌ دروست بێت بۆچونه‌جیاوازه‌كان له‌باره‌ى پرۆژه‌ى ده‌ستور لێك نزیك بكاته‌وه‌.
ئ.ق