ناوی ئەم یاریزانانەی بەرشەلۆنە کە موچەیان كەمدەكرێتەوە یان دەردەكرێن

وەرزش

18/05/2021‌ 926 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەگەڵ چوار یاریزان دابنیشێت و بگەنە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی موچەكانیان كەم بكرێتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە بە قەیرانێكی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت، دەیەوێت بە كەمكردنەوەی موچەی هەندێك یاریزان كە خاوەنی موچەیەكی زۆرن، بەشێك لە كەلێنە داراییەكانی یانەكەی كەم بكاتەوە.

خوان لاپۆرتا چوار یاریزانی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی موچەكانیان كەم بكرێتەوە، ئەوانیش بریتین لە جێرارد پیكی، ئەنتوان گریزمان، سێرجیۆ بۆسكێتس و سێرجی ڕۆبێرتۆ.

سەرۆكی یانەكە پێی وایە ئاستی ئەو یاریزانانە لەم وەرزەدا شایەنی موچەكانیان نییە و ئاستێكی نزمیان پێشكەش كردووە، ئەگەر ڕازی نەبن بە كەمكردنەوەی موچەكانیان، ڕێگەیان پێ دەدرێت یانەكە جێبهێڵن.

ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە