شارپرێس:
کۆمەڵەی ئەڵمانیی بۆ لێکۆڵینەوەکانی خەوو پزیشکی خەو دەڵێت، ڕۆیشتن لەکاتی خەودا یەکێکە لەنیشانە باوەکانی ناو منداڵان، ڕوونیشیکردۆتەوە کە حاڵەتەکە چەند هۆکارێکی هەیە لەوانە هەندێکیان سادەنو وەکو شڵەژانی دەروونیی بەهۆی بوونی کێشەی قوتابخانە یان ناو خێزان، یان هەندێکیان مەترسیدارن لەشێوەی بوونی ناتەواویی کاتیی لەمێشکدا.
کۆمەڵە ئەڵمانییەکە باسی لەوەکردووە، منداڵە لەوکاتەدا لەحاڵەتێکی تێکەڵ لەخەوو ئاگاییدا دەبێت، ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، لەکاتی ڕۆیشتنی کاتی خەوتنیدا بەدەگمەن رووداوەکانی لەیاد دەمێنێت.
کۆمەڵەی ئەڵمانیی بۆ لێکۆڵینەوەکانی خەوو پزیشکی خەو جەختیکردۆتەوە، لەکاتی تێبینیکردنی حاڵەتەکە، دەبێت چەند ڕێکارێکی گرنگ بۆ پاراستنی منداڵەکە بگیرێتەبەر، لەوانە بابەشی داخستنی دەرگاو پەنجەرەکانو دڵنیابوونەوە لەوەی ژووری نوستنەکە هیچ هۆکارێکی ئەوتۆی تێدانییە کە بتوانێت زیان بەخۆییو کەسانی تر بگەیەنێت.
باس لەوەشکراوە، لەهەموو حاڵەتێکدا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێتو هۆکاری روودانی حاڵەتەکە دەستنیشان بکرێت.
و: ئاکۆ ئاڵی