سامسۆنگ لاپتۆپێكی نوێی ڕاگەیاند كە 5G كار دەكات

هەمەڕەنگ

05/06/2021‌ 123 جار خوێندراوه‌ته‌وه

كۆمپانیای سامسۆنگ كۆمپیوتەرێكی نوێی لە جۆری Galaxy Book ڕاگەیاند كە كار بە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G دەكات.

كۆمپیوتەرەكە خاوەنی بۆدییەكی جوان و پتەوە خاوەنی شاشەیەكی جۆری TFT قەبارە 14 ئینجە بە وردیی پیشاندانی (1920/1080) پێكسڵ.

چارەسەركەری Snapdragon 8cx Gen 2.5 لەسەر بناغەی 7 نانۆمەتر بۆ كۆمپیوتەرەكە جێگیركراوە، ڕامی مۆبایلەكە 6/8 گێگابایتە و هاردەكەی جۆری Eufs ی 128 گێگابایتە.

بڵندگۆی Dolby Atmos و ویندۆزی 10 بۆ كۆمپیوتەرەكە جێگیركراوە، هەروەها كۆمپیوتەرەكە خاوەنی پاترییەكە كە بەرگەی 18 كاتژمێر كاركردن دەگرێت.

ڕەنج ڕەسوڵ