دۆخى عێراق وەزیری دەرەوەى بەریتانیا دەگەیەنێتە بەغدا

عیراق

07/06/2021‌ 443 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە سبەینێ‌ دومینیك ڕاب وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەردانی بەغدا بكات و زنجیرەیەك دیار و كۆبوونەوە ئەنجام بدات.
میدیاکانى بەریتانیا بڵاویانکردەوە کە بڕیارە لەو سەردانەدا وەزیری دەرەوەی بریتانیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارو سەرۆک وەزیران و دواتر لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە.
لەو سەردانەدا دۆخى ئیستاى عێراق و پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ بەغدا، مانەوەی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق گرنگترین تەوەری كۆبوونەوەكانی وەزیری دەرەوەی بریتانیا و بەرپرسانی باڵای عێراق دەبێت.