تۆیۆتا مۆدێلێکی نوێی ئۆتۆمبێلیCorolla بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

08/06/2021‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای تۆیۆتا ڕایگەیاندووە، نیازی هەیە مۆدێلێکی نوێی ئۆتۆمبێلی Corolla دەربکات کە خاوەنی سیستەمی پاڵنانی چواری (دەبڵ ئەکسل) بێت.

کۆمپانیا یابانییەکە ڕایگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەکە بۆدییەکی کروسی هەیە کە درێژییەکەی چوار مەترو 46 سانتیمەترە، مەودای نێوان تایەکانیشی 264 سانتیمەتر دەبێت، جگەلەوەی توانایەکی ناوازەی دەبێت بۆ بڕینی ڕێگا سەختەکان، بەوپێیەی بەرزی بۆدییەکەی لەزەوییەکەوە 206 ملم دەبێت‌و تایەکانیشی 17و 18 ئینچی دەبێت.

مۆدێلە نوێکەی ئۆتۆمبێلی کڕاون کە لەئەمریکا دەخرێتەڕوو، سیستەمی پاڵنانی چواری دەبێت، بەڵام ئەو مۆدێلەی لەوڵاتانی ئەمەریکای لاتین‌و وڵاتانی تری جیهان دەفرۆشرێت، سیستەمی پاڵنانی پێشەوەی دەبێت.

ئۆتۆمبێلە نوێکە بزوێنەری بەنزینی Dynamic Forceی بەتوانای 2.0 لیتری دەبێت، لەگەڵ گێڕبۆکسێکی ئۆتۆماتیکی شەش نمرەیی، هەروەک وابڕیارە ساڵی داهاتوو ڤێرژنێکی تری ئۆتۆمبێلەکە بەبەزوێنەری هایبێرد دەربکرێت.

و: ئاکۆ ئاڵی