ئەمریكا ئۆتۆمبێلێكی تایبەت ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

08/06/2021‌ 604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای Buickی ئەمریكی ئۆتۆمبێلێكی نوێی ناوازە ئاشكرادەكات كە بەئۆتۆمبێلێكی كروسی فراوان‌و خۆشگوزەران ناودێر دەكرێت.

ئۆتۆمبێلی Buick Enclave درێژییەكەی 5 مەترو 19 سانتیممەترە، بەشێوەیەكی خۆشگوزەران بۆ سەرنشینان دروستكراوە، سەرجەم كوشنەكانی لەجلدی تایبەت دروستكراون.

لەناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە شاشەیەكی لەمس هەیە كە 8 ئینجەو پێشكەوتوترین سیستەمی مەڵتی میدیای لەسەرە، ئۆتۆمبێلەكە كامێرای هەیەو لەلایەن شۆفێرەوە چاودێریی دەكرێت.

هەروەها ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەندی ڕۆیشتن بەڕێگا سەخت‌و دژوارەكانی هەیەو دژە خلیسكە، تایبەتمەندی ساردی‌و گەرمی‌و جوڵەی كارەبایی كوشنەكانی هەیە.

ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی بزوێنەرێكی شەش پستۆنە بەفراوانی 3.6 لیترو كێشی 314 ئەسپ، هەروەها گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 9 گێڕی هەیەو نرخەكەی بەنزیكەیی 58 هەزار دۆلاری ئەمریكی دەبێت.

ڕەنج ڕەسوڵ