شارپرێس:
بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل جارێکی تر هۆشداریدا کە ئەگەر حیزبوڵا ڕوو لە جەنگ بکات دژی ئیسرائیل، سوپای وڵاته‌كه‌ی هەموو توانا بەرگریەکانی خۆی دژ بەو گروپە تیرۆریستیانه بەکار دەهێنێت.
وەزیرى بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، لەوانەیە ئه‌م كاردانه‌وانه ده‌ره‌ئەنجامی زۆر خراپی بۆ لوبنان لێبكه‌وێته‌وه و حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستینی کە دوو ڕێکخراوی سه‌ر به حکومەتی ئێرانن، ئەگەر بێت و له ژێر ناوی پیرۆزەکانی ئیسلام، بێرێزی به ئیسرائیل بكه‌ن، یان بیانه‌وێـت لە گەڕەکی شێخ جه‌راح له رێگه‌ی چەندین بەکرێگیراوی فەلەستینی به زه‌بر و زۆر و هه‌ڕه‌شه، جولەکەکان له ماڵه‌كانیان وه‌ده‌ر بێنین، ئه‌وا بەردەوام ڕووبەڕووی هێرشی موشەکی ئیسرائیل دەبنەوە .
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئاماژەى بەوەشکردوە، وڵاته‌كه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی سه‌ختی له دژی حیزبوڵڵا ده‌بێت و هه‌موو توانای سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له تیرۆر و حیزبوڵڵا ده‌خاته‌گه‌ڕ.
لەچەند رۆژى رابردوودا حەسەن نەسروڵا رایگه‌یاندبوو، حیزبوڵڵای لوبنان پشتگیری ته‌واو له‌و سیاسەت و ڕەفتارانەی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی له فه‌له‌ستین ده‌كات.
س.هـ