چاڤی ئامادەیە ببێت بە ڕاهێنەری بەرشەلۆنە

وەرزش

10/06/2021‌ 423 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چاڤی هێرناندز ئامادەیە وەکو جێگرەوەی کۆمان ببێتە بە ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە.

لە چەند لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی گواستویەتییەوە چاڤی رایگەیاندوە،من هەمیشە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەم، ئامادەیی ئەوەم تێدایە ببم بە ڕاهێنەری یانەی پێشووم تەنانەت ئەگەر ڕۆژنامەکان پێچەوانەی ئەمە بڵێن.

ئاماژەى بەوەشکردوە، سێ چوار مانگە لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە قسەم نەکردووە، پەیوەندیمان زۆر باشە، ئەگەر بڕیاری ئەوە بدات کۆمان بمێنێتەوە بڕیارەکەی جێگەی ڕێزە.

ئەوەشى خستەڕوو، لە ڕاستیدا هیچ داواکارییەکم لەلایەن بەرشەلۆنەوە بۆ نەهاتووە، من هیچ پەلەم نییە و نازانم چی کاتێک دەچمە سەر کورسی ڕاهێنەرێتی".

چاڤی هێرناندزی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، لە ئێستادا ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەرییە و تەمەنی 41 ساڵە.

ڕەنج رەسوڵ