ئەم گرووپە خوێنە کەمتر تووشی نەخۆشیی دڵ و لوولەکانی خوێن دەبێت

هەمەڕەنگ

11/06/2021‌ 2529 جار خوێندراوه‌ته‌وه

پزیشکێکی پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی دڵ و لولەکانی خوێن لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لە کاریگەرییەکانی گرووپی خوێن لەسەر تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن و خەستبوونەوەی خوێن کردووە.

بەگوێرەی دوکتۆرە یولیا نیناشیڤا پزیشکی رووسیی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن، ئەو کەسانەی گرووپی خوێنیان لەجۆری O یە کەمتر تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن.
ئەو دەڵێت " خاوەنی ئەو گرووپە کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ و لاوازبوونی ماسولکەی دڵ و جەڵتەی مێشک دابن".

سەبارەت بە هۆکاری ئەوەی بۆچی ئەوکەسانە کەمتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن، نیناشیڤا روونیکردۆتەوە کە خوێنی ئەوکەسانە ژمارەیەکی کەمتر لە فاکتەرەکانی خەستبوونەوەی خوێنیان تێدایە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی