عه‌تا سه‌راوى ئاینده‌ى سیاسى خۆى دیاریده‌كات

کوردستان

11/06/2021‌ 3983 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا مێژووى چل و یه‌ك ساڵ خه‌باتى سیاسى خۆى ده‌نوسێته‌وه‌و دواتر ئاینده‌ى سیاسى خۆى دیاریده‌كات.


عه‌تا سه‌راوى ئه‌مرۆ هه‌ینى له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕایگه‌یاند، بەکورتی پانۆراماى ٤١ ساڵی خەبات و تێکۆشانى بڵاو دەکاته‌وه‌و شێوازی ئایندەیی کاری سیاسی خۆى ڕون و دیاری دەکات.

عه‌تا سه‌راوى ده‌ڵێت: ھیوادارم بتوانم سودێک بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرانی ڕێگایی سەربەخۆیی گەل ونیشتمان بگەیەنم و تێکۆشەران و جیلی نوێی گۆڕەپانی سیاسەت و تێکۆشان سودی لێ ببینن و بەندەش بتوانم بەرپرسانەو دورر لەھەڵچون و لایەنگریی ڕووداوەکان بگێڕمەوەو ویژدانی خۆم ئاسودەبکەم و کەمێک باری قورسی سەرشان و دڵم سوک بکەم تابەویژدانێکی ئاسودەوە دوابڕیارو شێوازی کارو ئایندەی سیاسیم دیاری بکەم.

عه‌تا سه‌راوى له‌ ڕابردودا چه‌ند جارێك هێرشى توندى كرده‌ سه‌ر هاوسه‌رۆكانى حزبه‌كه‌یى و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌به‌شێك له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى تۆمه‌تباركردن كه‌ ئێستا به‌سه‌ر مه‌رێمدا هاتوه‌.
ئ.ق