ڕاگەیەندراوێک لەبانکی ناوەندیی عێراقەوە دەربارەی گۆڕانکاریی لە نرخی دۆلار

عیراق

11/06/2021‌ 2622 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانکی ناوەندیی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، نرخی دۆلار جێگیرەو هیچ نیازێک نییە بۆ گۆڕینی.

ئەمڕۆ هەینی بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،  ئەو نرخەی کە لە کۆتایی ساڵی 2020 بۆ دۆلار دیاریکرا، پشتی بەستووە بە دیراسەکردنێکی قوڵ بۆ پێداویستییەکانی دۆخی ئابوری و دارایی و ئامانجەکانی سیاسەتی نەختینەیی لەعێراق.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق، "ئەو لێداوانانەی لەبارەی نرخی فرۆشتنی دۆلارەوە باسدەکرێن و گوایە گۆڕانکارییان تیادا دەکرێت، دوورن لە ڕاستییەوە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق بێت، بەمزووانە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار نە بەرز دەبێتەوە، نە دەگەڕێتەوە هەمان نرخی ساڵانی ڕابردوو، بەڵکو بەوشێوەیەی ئێستا دەمێنێتەوە.