شارپرێس:
شارپرێس به‌دواداچون بۆ ده‌نگۆى بڕینه‌وه‌ى قاچى ئه‌و مامۆستا ئایینیه ده‌كات كه ئێستا له‌یه‌كێك له‌گرتوخانه‌كانى شارى هه‌ولێره، پارێزه‌رى ئه‌و مامۆستا ئایینیه‌ش ده‌ڵێت:"ساڵێك‌و چوار مانگه ڕێگه نه‌دراوه نه من‌و نه خێزانه‌كه‌شى بیبینن".
له‌ئێستادا ده‌نگۆى ئه‌وه له‌ئارادایه، مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌یی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی پێشوی مزگه‌وتی حاجی ئیبراهیم گه‌ردی‌و پێشنوێژی مزگه‌وتی عوزێری، به‌هۆى ئه‌شكه‌نجه‌دانیه‌وه له‌زیندان، یه‌كێك له‌قاچه‌كانى بڕاوه‌ته‌وه.
په‌یامنێرى شارپرێس له‌هه‌ولێر به‌دواداچونى بۆ ئه‌و پرسه كرد‌و له‌وه‌ڵامیشدا هه‌رێم ڕه‌فعه‌ت پارێزه‌رى كه‌یسى ئه‌و مامۆستا ئایینیه ئاشكرایكرد، ئه‌وان‌و خانه‌واده‌كه‌شى هیچ زانیاریه‌كیان نییه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى بڵاوبۆته‌وه، "چونكه ماوه‌ى ساڵێك‌و چوار مانگه ڕێگه نه‌دراوه به‌بینینى".
وتیشى:"په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌شى كردوه ئه‌وانیش بێئاگایی خۆیان له‌و هه‌واڵه ڕاگه‌یاند كه بڵاوبۆته‌وه گوایه به‌هۆى ئه‌شكه‌نجه‌دانى له‌زیندان، یه‌كێك له‌قاچه‌كانى بڕاوه‌ته‌وه".
پارێزه‌رى ئه‌و مامۆستا ئایینیه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، به‌دواداچونیان بۆ ئه‌و پرسه كردوه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتون به‌هیچ لایه‌نه ئه‌منیى‌و په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردۆته‌وه.
ئه‌وه‌شى وت:"ده‌بوو بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆو مه‌ترسیه به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌وه، لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ڕونكردنه‌وه‌ى بدایه‌و بهاتایه‌ته‌سه‌ر خه‌ت‌و له‌ئه‌گه‌رى ڕاست نه‌بونى ئه‌و هه‌واڵه ڕونكردنه‌وه بده‌ن‌و ئه‌گه‌ریش ڕاسته هۆكاره‌كه‌ییمان پێ بڵێن، چونكه مامۆستا سزادراوه، چیتر بۆیان نییه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ى بده‌ن".
هه‌رێم ڕه‌فعه‌ت ته‌ئكیدیكرده‌وه، "دواى ڕوداوى سوتانه‌كه‌ى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر له‌ساڵى ڕابردوو، گیراوان بۆ سێ گرتوخانه‌ى دیكه‌ى شارى هه‌ولێر گوازرانه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئێمه نازانین مامۆستا له‌كامه گرتوخانه‌یه".
به‌تاوانی پلاندانان‌و هێرشكردنه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێرو به‌یعه‌تدان به‌داعش، ڕۆژى 3ى 7ى 2018 دادگای دووی تاوانه‌كانی هه‌ولێر سزای ئیسماعیل سوسه‌یی به‌شه‌ش ساڵ زیندانی دیاریكرد به‌پێی ماده‌ی 197 له‌یاسای سزادانی عێراقی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدابوو، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 23-7-2018 سێ گه‌نج هێرشیانكرده‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگاری هه‌ولێرو بۆ چه‌ند كاتژمێرێك باڵه‌خانه‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد، دوای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ش، سێ هێرشبه‌ره‌كه‌و كارمه‌ندێكی پارێزگاش كوژران، دواتر هێزه ئه‌منیه‌كان مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌ییان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به‌داعش‌و پلاندانان بۆ ئه‌و هێرشه.