شارپرێس ـ كه‌ركوك:
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تائه‌وكاته‌ى كورد له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى عێراق پشكى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى پێنه‌درێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه دۆخى ئه‌منى كه‌ركوك‌و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان سه‌قامگیر نابێت، ده‌شڵێت:"ئه‌و پارێزگاره‌ى ئێستا هه‌یه ئه‌وه ده‌بێت بوترێت پارێزگارى حه‌ویجه نه‌ك كه‌ركوك"، داواشده‌كات، ئه‌و لیوا هاوبه‌شه‌ى بۆ كه‌ركوكیه‌كان دروستده‌كرێت حكومه‌تى عێراق په‌له‌ى لێبكات.
محه‌مه‌د عوسمان لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى‌و هاوكات ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه به‌شارپرێسى وت:"تا ئه‌وكاته‌ى كورد له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كان پشكى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى پێنه‌درێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌قامگیریی به‌رقه‌رار نابێت، بۆیه به‌نیازین وه‌ك هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق‌و هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆكانمان ده‌ستپێبكه‌ین".
به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئه‌و هێزه‌ى ئێستا له‌كه‌ركوكه خه‌ڵكى سنوره‌كه نین‌و خه‌ڵكه‌كه‌ش ئاماده‌نییه هاوكارییان بكات، به‌ڵام كاتێك كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمانى شاره‌كه له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوك بن، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو خه‌ڵكى كه‌ركوك ئاماده‌یه هاوكارییان بكات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "پێكهێنانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش له‌سه‌ربازگه‌ى (كه‌ى وه‌ن) سه‌ره‌تایه‌و سه‌ره‌تایه‌كى باشیشه، به‌ڵام نابێت له‌م سه‌ره‌تایه‌دا بوه‌ستێت، هه‌روه‌ك چۆن بڕیاردراوه لیوایه‌كى هاوبه‌ش له‌چوارچێوه‌ى ژورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پێبكهێندرێت، ئێمه داواده‌كه‌ین په‌له بكرێت‌و هه‌رچى زوه ئه‌و هێزه ده‌ستبه‌كاربێت".
سه‌باره‌ت به‌پارێزگارى ئێستاى كه‌ركوكیش وتى:"ئه‌وكه‌سه‌ى ئێستا پارێزگارى كه‌ركوكه وه‌كاله‌ت، نه‌یتوانیوه خزمه‌تى شاره‌كه بكات، له‌ئه‌ساسدا ئه‌وكه‌سه پارێزگارى حه‌ویجه‌یه نه‌ك كه‌ركوك ده‌بێت به‌و شێوه‌یه خسابى بۆ بكه‌ین".
له‌باره‌ى ئاماده‌یی یه‌كێتى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتى وتى:"بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش، وه‌كو یه‌كێتى ساز‌و ئاماده‌ین‌و به‌ته‌واویش ئاماده‌كاریه‌كانمان ده‌ستپێكردوه".
ئه‌وه‌شى وت:"كاتێك په‌یامێكم له‌باره‌ى دۆخى كه‌ركوكه‌وه له‌مه‌راسیمێكدا خوێنده‌وه، عه‌ممار حه‌كیم داواى لێكردم هه‌ركات چوینه به‌غدا سه‌ردانى ئه‌ویش بكه‌ین، چونكه وتى: تائێستا له‌باره‌ى كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌كانى كه‌ركوكه‌وه به‌وشێوه‌یه ئاگادارنه‌بوم كه ئێوه باسى ده‌كه‌ن".