هەشت سوودی ئاڵوباڵو بۆ تەندرووستی

هەمەڕەنگ

12/06/2021‌ 1328 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئاڵوباڵو یەکێکە لەو میوانەی چەندین توخمی خۆراکی سوودبەخشی بۆ جەستە تێدایە و مرۆڤ لەتووشبوون بە ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشییەکان دەپاریزێت، وەک باشکردنی تەندرووستیی پێست و قژ و ڕێگریکردن لە تووشبوون بە شێرۆەنجە.

ئاڵوباڵو رۆڵی هەیە لە کەمردنەوەی کێشی جەستە و بۆ ئافرەتانی دووگیانیش بەسوودە، لەبەرئەوەی بڕێکی کەم لە چەوری تێدایە و سەرچاوەیەکی باشی چەندین جۆرە رەگەزی خۆراکیی و دژە ئۆکسێنە، ئەمەش وایلێدەکات وەک میوەیەکی نموونەیی سەیر بکرێت.

پسپۆڕانی تەندرووستیی 8 سوودی دیاری ئاڵوباڵوویان دەستنیشانکردووە کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
باشکردنی تەندرووستیی دڵ و لوولەکانی خوێن
بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە
کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لەناو خوێندا
ڕێگریکردن لە تووشبوون بە کەمخوێنی
ڕێگریکردن لە هەوکردنی چاو و بەهێزکردنی بینایی
ڕێگە لە چرچولۆچ بوونی پێست دەگرێت
توانای هەناسەدان باش دەکات
ڕێگری دەکات لەتووشبوون بە شێرپەنجە
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی