ڕێنماییەكانی خەوێكی تەندروست

تەندروستی

12/06/2021‌ 603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس


چەند رێنماییەک هەن کە پیویستە رەچاویان بکەین بۆئەوەی خەوێکی تەندروستمان هەبێت، ئەمەش بۆ هەموومان دروستە، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی توشی بێخەوی بوون، ئەوە ئەم رێنماییانە چارەسەری بێخەوییەکەی دەکەن، بەتایبەت ئەگەر بێخەوییەکەی بەهۆی قەلەقی و شەکەتی و ماندویەتی و مەژغوڵییەوە بێت.

 
ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەن هەتا بە ئارامی و ئاسانی خەوتان لێبکەوێت:
یەکەم: ژینگەی تەندروست بۆ خەوتن ئامادەبکە: ئەمەش ئەمانە دەگرێتەوە:
ژوری نوستنەکەت با تەنها بۆ نوستن بێت نەک ئیشکردن! (ژوری خەوەکەت تەنها بۆ خەوتن و سێکس بەکاربهێنە!)
کەشوهەوای ژورەکە لە روی گەرمی و ساردییەوە رێکخرابێت.
ژورەکە تاریکبێت.
سەرینێکی گونجاو دابنرێت بۆ سەر.
دووەم: کاتی خەوت با دیاریکراوبێت
لە یەک کاتدا بچۆرە سەر جێگە بۆ خەوتن و لە یەک کاتیشدا لەخەو هەستە. ئەمەش کاتژمێری بایۆلۆجی رێکدەخات و خەوت رێکخراودەبێت.
سێیەم: بچۆرە سەر جێگەی نوستن ئەوکاتەی کە ماندویت بۆ خەوتن. واتە کاتێک کە دەزانیت خەوت دێت ئەوکاتە بچۆرە ژوری نوستن و بخەوە.
د.جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆری دەروونی