داعش لە باشورى کەرکوک ئەفسەرێکى سوپای عێراقی کوشت

عیراق

13/06/2021‌ 725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە ناحیەی ڕەشادی سەربەشارۆچکەی حەویجە لەباشوری کەرکوک لەئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعش ئەفسەرێکى سوپای عێراق کوژراوە.

درەنگانێکى شەوى رابردوو چەکدارانى داعش لە سنورى ناحیەى رەشاد لە باشورى کەرکوک هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق و بەهۆیەوە ئەفسەرێکی سوپای کە پلەى نەقیب بووە کوژراوە.

ئەم هێرشە یەکەم هێرشە لەماوەی یەک مانگى رابردوودا کە لە سنورى باشورى کەرکوک ئەنجام بدرێت لەلایەن چەکدارانى داعشەوە، بەو پێیەى لەو سنورە بەهۆى بوونى سوپای عێراق و حەشدی شەعبی چالاکییەکانى ئەو چەکدارانە زۆر کەم بوو.

س.هـ