هۆکارەکانی ئاوسانی پێڵووی چاو چییە؟

تەندروستی

13/06/2021‌ 5053 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی فیدراڵی بۆ هۆشیاری تەندرووستیی لەئەڵمانیا  دەڵێت ئاوسانی پێڵووی چاو چەند هۆکارێکی هەیە، کە هەندێکیان هۆکاری سادەن و بەشێکیشیان مەترسیدارن.

ناوەندە ئەڵمانییەکە دەڵێت هۆکارە سادەکانی ئەستووربوونی پێڵووی چاوەکان بریتین لە کەمخەویی، زیاد بەکارهێنانی خوێ و کافایین، هەوکردنی چاو و هەستەوەریی ( دەنکەهەڵاڵە، مووی ئاژەڵان، گەرد و تۆز)، یان چوونی تەنێکی نامۆ بۆناو چاو، یان وشکبوونەوەی چاو بەهۆی زۆر دابیشتن بەرانبەر بە شاشەی ئامێرە زیرەکەکان.

باس لەوەشکراوە کە هۆکاری ئاوسانی چاو رەنگە مەترسیدار بێت، وەک تووشبوون بە نەخۆشییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بوونی کێشە لە دڵ ولوولەکانی خوێن، ناتەواویی گورچیلەکان و ناتەواویی ڕژێنی دەرەقیی.

بەگشتی ئاوسانی پێڵووی چاوەکان نیشانەی وەک خوران و سووتانەوە و زیاد دەردانی فرمێسک و سووربوونەوەی لەگەڵدایە.

دانانی چارەسەر بۆ حاڵەتەکە لەسەر بنەمای هۆکارەکەی دەبێت کە دەستنیشان دەکرێت، بەگشتیی لەڕێگای چارەسەری سادەی وەک مەرهەم و قەترەوە دەبێت کە هەوکردنە ناهێڵێت و ئەستووربوونەوەکە لادەبات.

بەڵام ئەگەر بابەتەکە پەیوەندی بە نەخۆشیی ترەوە هەبوو، ئەوە دەبێت کار لەسەر چارەسەرکردنی نەخۆشییە سەرەکییەکە بکرێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
https://24.ae/article/642897/62/%D9%85%D8%A7-%D8%A3%D8%B3%D8%A8%D8%A7%D8%A8-%D8%AA%D9%88%D8%B1%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%81%D9%86-