ئۆپڵ یەکێک لە هەرە جونترین ئۆتۆمبێلە کڕۆسە ئۆڤەرەکان بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

13/06/2021‌ 1052 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆمپانیای ئۆپڵی ئەڵمانیی دیزاینی ئۆتۆمبێلی Grandland ی نوێی ئاشکرا کردووە کە وابڕیارە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ بخرێتە بازاڕەکانەوە.

باس لەوەکراوە کە ئۆتۆمبێلەکە بەوەجیادەکرێتەوە کە بۆدییەکی کڕۆزئۆڤەری قەبارە مامناوەندی هەیە کە پێشکەوتن و نوێگەریی تێیدا رەنگیداوەتەوە.

بەگوێرەی قسەی پسپۆڕان، ئۆتۆمبێلە نوێکەی ئۆپڵ سیستەمێکی نوێی رووناککردنەوەی هەیە کە لایتەکانی بە تەکنیکی LED کاردەکەن، جگە لەوەی سێنسەری تایبەتیان هەیە کە کۆنترۆڵی راددەی رووناکییەکان دەکات کە لەگەڵ ئاستی رووناکی جێگاکەدا بگونجێت.

بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە بەجۆرێکە کە کورسی زۆر ئاسوودەی تێدا بەکارهێنراوە کە جێگای پێنج سەرنشین دەبێتەوە، لەگەڵ بوونی سسیتەمی سارد و گەرمکردنی کورسییەکان و بوونی سیستەمێکی موڵتیمیدیا کە پەیوەستکراوە بە شاشەیەکی پێشکەوتوو کە بەدەستلێدان کاردەکات و دەتوانرێت بە مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە ببەسترێتەوە، ئەوە جگە لە سیستەمێکی رووناککردنەوەی تایبەت لەناوەوەدا.

وابڕیارە ئۆتۆمبێلە نوێکەی ئۆپڵ بەچەند مۆدێلێک بخرێتەڕوو، لەوانە مۆدێلێک بە بزوێنەری تۆڕبینی و هێزی ١٣٠ ئەسپ، مۆدێلی بزوێنەری تۆڕبینی بە هێزی ١٨٠ ئەسپ، مۆدێلێکتی تایبەت بە بازارە ئەوروپییەکان کە بزوێنەرەکەی هێزی ١٣٠ ئەسپی دەبێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی


بەپەلە