لە پاکستان ئەوەی دژی کۆڕۆنا خۆی نەکوتێت ناتوانێت سیمکارت بکڕێت

جیهان

13/06/2021‌ 399 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی دەزگاکانی راگەیاندنی پاکستان، حکومەتی هەرێمی پنجابی ئەو وڵاتە بریاریداوە ئەو هاوڵاتیانەی خۆیان بە ڤاکسینەکانی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەکوتن، مافی ئەوەیان نابێت سیمکارتی مۆبایل بکڕن، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ ناچارکردنی هاوڵاتیان بۆئەوەی بەزووترین کات دژ بە نەخۆشییەکە خۆیان بکوتن.

بەرپرسێکی وەزارەتی خزمەتگوزارییە تەندووستییە نیشتیمانییەکانی پاکستان ( NHS) رایگەیاندووە کە بەشێک لەو هاوڵاتیانەی ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، جارێکی تر بۆ وەرگرتنی ژەمی دووەم روو لەناوەندە تەندرووستییەکان ناکانەوە، بۆیە وەزارەتەکەیان ئەوکەسانە پۆڵێن دەکەن کە بۆ وەرگرتنی دووەم ژەمە ڤاکسینی کۆڕۆنا ئامادە نەبوون.

ئەو بەرپرسە پاکستانەییە ئاماژەی بۆئەوەکردووە کە گریمانەیەک هەیە کە بەشێک لەوانە پێش وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستدابێت، لەکاتێکدا بەشێکی تریان رەنگە لەدوای وەرگرتنی ژەمی یەکەم تووشی ڤایرۆسەکە بووبن و بریاریاندابێت چیتر خۆیان نەکوتنەوە، هەروەک چۆن بەشێکیشیان بروایان بەو دەنگۆیانە کردووە کە باس لە مەترسییەکانی ڤاکسینەکە دەکەن.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە