لێدوانی وەزیرێکی عێراقیی لەبارەی حەبی ڤیاگرا هەڵڵای ناوەتەوە

هەمەڕەنگ

13/06/2021‌ 2202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەڵامی حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری عێراق بۆ پرسیاری هاوڵاتییەکی عێراقیی، کاردانەوەیەکی گەورەی لەناو پێگەکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لەعێراق درووستکردووە.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، وەزیری رۆشنبیری عێراق لەنزیک یەکێک لە کۆمەڵگە حکوومییەکان و لەگەڵ کۆمەڵێک  بەرپرس و پاسەوانەکانی دەردەکەوێت، کاتێک هاوڵاتییەک رایدەگرێت و پرسیاری ئەوەی لێدەکات کە بۆچی مووچەی مانگانەکەی دوادەکەوێت.

ئەو هاوڵاتییە باسی ئەوەدەکات کە خاوەنی ٩ منداڵە و دۆخی داراییشی خراپە، لەوەڵامدا وەزیری رۆشنبیریش دەڵێت "ئایا ڤیاگرا دەخۆی؟".

وەڵامەکەی نازم مشتومڕ و کاردانەوەیەکی گەورەی لەناو پێگە کۆمەڵایەتییەکاندا درووستکردووە، بەشێوەیەک بەشێکیان دەڵێن ئەو قسەیەی وەزیری رۆشنبیری گاڵتەکردن و سووکایەتیکردنە بە دۆخی خراپی ئەو هاوڵاتییە، بۆیە دەبێت پۆزشی بهێنێتەوە، بەشێکی تریشیان پێیان وایە بابەتەکە سووکایەتیکردن نییە، بەڵکو تەنیا جۆرێک گاڵتە و گەپ بووە لەلایەن وەزیرەکەوە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی