پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینگلتەرا بەرامبەر كرواتیا

وەرزش

13/06/2021‌ 170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئێوارەی ئەمڕۆی ڕۆژی یەكشەممە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە ژێر سەرپەرشتی گاریس ساوتگەیت لە ڕكابەرییەكانی یۆرۆی 2020 ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی كرواتیا دەبێتەوە.

ئەم یارییە سەرەتاكانی دەركەوتنی پێكهاتەی ئینگلتەرا دەبێت لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا، ڕۆژنامەی دەیلی مەیل پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەكەی بەم شێوەیە بڵاوكردووەتەوە:

گۆڵپارێز: جۆردان بیگفۆرد
هێڵی بەرگری: كیران تریبێر، جۆن ستۆنز، تیرۆن مێنجز، كایل وۆكەر
هێڵی ناوەڕاست: كاڵڤن فلیپس، دیكلان ڕایس، ماسۆن مۆنت
هێڵی ھێرشبردن: فیل فۆدین، هاری كین، ڕەحیم ستەرلینگ

ڕەنج ڕەسوڵ