ئایا ئیریكسن دەتوانێت بگەڕێتەوە نێو یاریگاكان

وەرزش

13/06/2021‌ 531 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فینسیزۆ ئیراسیتانۆی پسپۆڕ لە بواری حاڵەت و نەشتەرگەری فریاگوزاری لە بارەی دۆخی تەندروستی ئیریكسنەوە ووتی: "لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ئەو یاریزانە جێگیرە".

لە یاری نێوان هەڵبژاردەی دانیمارك و فینلاند كریستیان ئیریكسنی دانیماركی و یاریزانی ئینتەرمیلان دوچاری حاڵەتێكی سەخت بۆیەوە و بەبێ هۆشی لە یاریگادا كەوت.

ئیراسیتانۆ بە پێگەی كاڵچیۆ میركاتۆی ڕاگەیاند، هۆكاری حاڵەتەكەی ئیریكسن ڕوون نییە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و سەرجەم ئەو پشكنینانەی بۆ ئەنجامدەدرێت كە پێویستن.

هەروەها ووتی: "چەند جار مرۆڤ دوچاری حاڵەتی وا دەبێتەوە، كە پێش ئەوە هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی نییە و لە ناكاو ڕوودەدات".

لە پرسیاری ئەوەی كە ئایا ئیریكسن دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاكان، ئیراسیتانۆ وتی: "بەڵێ دەتوانێت بگڕێتەوە بۆ یاریگاكان، پێشتریش ئیكەركاسیاسی گۆڵپارێزی ئیسپانی چەند جارێك دوچاری دۆخی لە ناكاوی لەم جۆرە بووەتەوە".

ڕەنج ڕەسوڵ