قەبارەی شاشەی مۆبایلەكانی داهاتووی سامسۆنگ چەند دەبن

هەمەڕەنگ

13/06/2021‌ 223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی وەبەرهێنی ئامێرە هۆشمەندەكان، خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەوەی لە مانگی یەكی ساڵی ئاییندە زنجیرە مۆبایلەكانی S ڕابگەیەنێت.

ڕۆژنامەكان نوسیویانە، لە سەرەتای ساڵی نوێی ئایندەوە كۆمپانییاكە مۆبایلەكانی galaxy s22 و galaxy s22 plus و galaxy s22 ultra بە كوالێتی ناوازەوە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵە دزە پێكراوەكان، قەبارەی شاشەی مۆبایلەكانی سامسۆنگ بەم شێوەیەدەبن:
Galaxy s22: لە نێوان 6.06 بۆ 6.1 ئینج دەبێت
Galaxy s22 plus: لە نێوان 6.55 بۆ 6.66 ئینج دەبێت
Galaxy s22 ultra: لە نێوان 6.80 بۆ 6.81 ئینج دەبێت

ڕەنج ڕەسوڵ